پێنج شەممە, 26 ئایار 2011 22:53
ئێمه کێین؟
وێنه، به‌شێکه له ژیانی ڕۆژانه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی ئێمه، ئاخر هه‌موو ئه‌و وێنانه‌ی، که ڕۆژانه ده‌یبینین ناچارمان ده‌کات بیری لێبکه‌ینه‌وه و واتایه‌کی پێبده‌ین. ئه‌وه‌ی ئێمه له پێنوسه‌کاندا ده‌مانه‌وێت، ئه‌وه‌یه، که له ڕێگای پێنوسهکانهوه کلتوورێکی نوێ بڵاوبکه‌ینه‌وه. که‌لتورێك، جیاوازتر له‌وانه‌ی که هه‌تاوه‌کو ئێستا هه‌ن. وێنه‌گه‌لێکی نوێ به‌رانبه‌ر به وێنه‌ی کۆن، ڕامانێکی نوێ به‌رانبه‌ر به ڕامانه کۆنه‌کان. سیاسییه‌کانمان به هۆی سیاسه‌تی مۆنۆپۆلکردنی هه‌موو شتێکه‌وه، هه‌موو شتێکیان له نیشتیمانی ئێمه‌دا شێواندووه. ئێمه ده‌مانه‌وێت وێنه‌یه‌کی نوێ پێشکه‌ش بکه‌ین، وێنه‌یه‌ک، که به‌رانبه‌ر هه‌موو ده‌ستووره کۆمه‌ڵایه‌تیی و دابونه‌ریته‌کانی کۆمه‌ڵ بوه‌ستێته‌وه. وێنه‌کانی ئێمه خوێنه‌ر له زه‌ینی خۆیدا چێیده‌کات، ئێمه ته‌نها که‌ره‌سته‌کانیان ده‌ده‌ینه ده‌ست، که‌ره‌سته‌گه‌لێک، که له بازاڕه‌کانی نیشتیمان‌دا چنگیان ناکه‌وێت. وێنه‌یه‌ک، که به ئێمه و به ئه‌وان و به ئێوه و به هه‌موان دروستده‌کرێت. وێنه‌یه‌ک، که ئه‌گه‌ر ئێمه و ئێوه و ئه‌وان و هه‌موومان نه‌بێت دروستناکرێت. ئێمه هه‌موومان هونه‌رمه‌ندی دروستکردنی وێنه‌یه‌کین، که ئه‌ویش پێناس له ئازادیی، مرۆڤایه‌تیی، به‌خته‌وه‌ریی و دڵنیایی ده‌کات.
ئێمه کێین؟ ئێمه کۆمه‌ڵێک تاکی ڕه‌وه‌ندین، که خۆبه‌خشانه ده‌مانه‌وێت جێگهپهنجهمان له دروستکردنی ئه‌و وێنه‌یه‌دا بنه‌خشێنین. وێنه‌یه‌ک، که خه‌ونێکی ئیدیاڵیی هه‌موانه و ته‌نها هه‌مووشمان پێکه‌وه توانای ڕیالیزهکردنیمان هه‌یه. ئه‌زموونی دژبه‌یه‌ک ئه‌و ڕاستییه تاڵه‌ی له‌لا ئاشکرا کردووین، که کارکردنی به‌وشێوه‌یه ته‌نها لاوازی نه‌کردووین، به‌ڵکوو له‌سه‌ر لێواره‌کانی نغرۆبوونیش ڕیزیکردووین. وێنه‌ی ئێمه پێناس له پێکه‌وه کارکردن ده‌کات نه‌ک دژبه‌یه‌ک کارکردن.
ئه‌و ئاوه‌ی، که پارته‌کان له نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی ڕابوورده‌وه له میدیاکانی خۆیاندا ڕشتوویانه وێنه‌یه‌کی ناشریینی ئیمڕۆی به‌شێکی گه‌وره‌ی میدیای کوردییه به‌تایبه‌ت ئێلێکترۆنییه‌کان، هه‌نووکه ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین ڕووخسارێکی دی به‌و وێنه‌یه ببه‌خشین، ڕووخسارێک، که شیاوی ته‌ماشاکردن بێت نه‌ک ڕوو لێوه‌رگێڕان. لێره‌وه ئێمه هه‌موو دانیشتووی ناو یه‌ک به‌له‌مین، نغرۆبوونی ئه‌و به‌له‌مه‌ش نغرۆبوونی هه‌موانه، یه‌کێکمان بۆ هه‌موو و هه‌مووشمان بۆ یه‌کێک. لێره‌وه و لهپێنوسهکانهوه، بانگه‌شه‌ی وێنه‌یه‌کی نوێ ده‌که‌ین، هه‌ر نووسه‌رێک ئاماده‌یه وێنه‌یه‌کی نوێ به ئێمه و به کۆمه‌ڵگای کوردی ببه‌خشێت ئامێزی بۆ ده‌که‌ینه‌وه. پێنوسه‌کانیش هه‌رگیز له‌هیچ نوسین و هه‌واڵ و ڕیپۆرتاژێك به‌رپرسیار نییه که له‌پێگه‌که‌ی خۆیدا بڵاوی ده‌کاته‌وه، ته‌نها ئه‌و هه‌واڵ و نوسنانه نه‌بێت که له‌ژێر ناوی پێنوسه‌کاندا بڵاو ده‌کرێته‌وه. هه‌ر نووسه‌رێکیش له پرنسیپه‌کانی پێنوسه‌کان لابدات ناچارده‌بین هه‌تا وێنه‌کانمان زیانیان پێنه‌گات بابه‌ت و نووسیینه‌کانی بڵاونه‌که‌ینه‌وه. ئازادیی بیروڕا واڵایه، لێ نه‌ک به‌و وێنه‌یه‌وه، که به هه‌ڵه ده‌ست به‌شێکی گه‌وره‌ی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ که‌وتووه.
ستافی پێنوسه‌کان
ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it
01.01.2009
ئێمه له ئه‌سپێکتێکی تردا
کێشه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و سزادان یه‌کێکه له کێشه هه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی مێژووی مرۆڤایه‌تیی، که هه‌تاوه‌کوو ئێستا هه‌موومان به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنین. له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه تێڕوانین بۆ سیسیفۆس گه‌ڕانه به‌دوای ڕاستییدا، ئه‌و که‌سه‌شی به‌دوای ڕاستییدا وێڵه ده‌بێت ژیانی سیسیفۆس بهێنێته پێشچاوی خۆی. ئاخر درکاندنی هه‌ر ڕاستییه‌ک ده‌بێته هۆی لێکه‌وتنه‌وه‌ی تووڕه‌بوون، سزادان، تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه. سه‌رخستنی گابه‌ردێک له بناره‌وه بۆ لوتکه و به‌ده‌ر له گه‌یشتن بۆ لوتکه گلۆربوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ بۆ بنار له سزای ئه‌وه‌ی، که سیسیفۆس ڕاستیی ڕفاندنی کچی ئاسۆپۆس (خودای ڕووبار)ی له‌لایه‌ن تسۆیسه‌وه (زۆیس) خودای گه‌وره‌ی خودا کۆنه‌کانی یۆنان درکاندووه، ڕه‌چه‌ڵه‌کی بیرکردنه‌وه له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه له مێژووه‌وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا. مرۆڤ ده‌بێت خاوه‌نی ئازایه‌تیی و پرنسیپه‌کانی سیسیفۆس بێت هه‌تاوه‌کوو بتوانێت ڕاستیی بدرکێنێت. درکاندنی هه‌موو ڕاستییه‌کیش ده‌بێته هۆی نانه‌وه‌ی کێشه، که هه‌ندێکجار ده‌بێته هۆی هاتنه‌کایه‌وه‌ی مردن. لێره‌دا تاکه کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی فه‌لسه‌فیی بریتییه له مردن. درکاندنی ڕاستییش هیچ شتێک نییه بێجگه له بڕیارێکی خۆکووژیی. با جیۆردانۆ برونۆ به نموونه بهێنینه‌وه. برونۆ چه‌ند ڕاستییه‌ک ده‌درکێنێت، که نرخه‌که‌ی ژیانی خۆیه‌تی. له 17ی فێبریوه‌ریی ساڵی 1600 پاش هه‌شت ساڵ زیندانیی و ئه‌شکه‌نجه‌دان له گۆڕه‌پانێکی شاری ڕۆم دا به به‌رچاوی خه‌ڵکییه‌وه ئاگری تێبه‌رده‌درێت و ده‌سووتێنرێت. درکاندنی ڕاستیی هیچ کاتێک به‌بێ باجدان نابێت، ئه‌وی ئاماده‌ی درکاندنی ڕاستییه بڕیارێکی خۆکووژانهی داوه. ئه‌م مرۆڤه خۆکووژانه به قووتکردنه‌وه‌ی پرسیارێک، که ئاخۆ ژیان به‌های ئه‌وه‌ی هه‌یه، که بژییت یان نه‌خێر؟ بڕیاریان له‌سه‌ر وه‌ڵامێک داوه، بڕیارێک له‌و شوێنه‌دا، که ژیان هیچ به‌هایه‌کی نامێنێت هیچ ڕۆڵێکی له ده‌ستی خۆیاندا نامێنێت ئه‌مان ئاهه‌نگی مردن ده‌گێرن.
ئالبه‌رت کامۆ له ئه‌فسانه‌ی سیسیفۆسدا ده‌ڵێ: ئێمه ده‌بێت سیسیفۆس وه‌ک مرۆڤێکی به‌خته‌وه‌ر بهێنینه پێشچاوی خۆمان. ئالێره‌دا مرۆڤ بیر له چاره‌نووس ده‌کاته‌وه، چاره‌نووسێک به‌بێ هه‌بوونی خواوه‌نده‌کان، له‌م چارهنووسهشدا کامۆ هه‌لومه‌رجێکی مرۆڤانه‌ی به‌بێ خواوه‌نده‌کان قووتکردۆته‌وه، ئاخر له‌لای کامۆ چاره‌نووسێک نییه، که به‌هۆی بێڕێزییه‌وه به‌سه‌ریدا زاڵبیت. تسۆیس چه‌ند بێڕێزیی به سیسیفۆسیش کردبێت، لێ نه‌یتوانیوه بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی بدات، نه‌یتوانیوه به‌سه‌ر چاره‌نووسی سیسیفۆسدا زاڵ‌بێت.
هه‌نووکه مێژووی درکاندنی ڕاستییه‌کان له‌لای ئێمه‌ش هیچ شتێک نه‌بووه بێجگه له بڕیارێکی خۆکووژانه. ئاخر خۆشه‌ویستیی بۆ ڕاستیی شیاوی ئه‌وه‌یه، که له‌پێناویدا بمریت، لێره‌دا به‌های ڕاستیی له به‌های ژیان زیاتره. کێشه‌ی ئێمه‌ی کورد کێشه‌ی ئازادییه، هه‌موو گهڕانێکیشمان به‌دوای ڕاستییدا له‌پێناوی ئازادییدایه، دۆزینه‌وه و درکاندنی ئه‌م ڕاستییانه‌ش هه‌میشه ژیانی ئێمه‌ی کوردی کردۆته مه‌ترسییه‌وه. مرۆڤی کورد بۆئه‌وه‌ی ئازاد بێت ده‌بێت به‌دوای ڕاستییدا بگه‌ڕێت، هه‌موو گه‌ڕانێکیش به‌دوای ڕاستییدا له‌پێناوی هێنانه‌کایه‌وه‌ی ئه‌م ئازادییه‌دا ویستێکه بۆ خۆکووژیی.
له ڕاپه‌ڕیینی به‌هاری ساڵی 1991ه‌وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا ئێمه‌ی کورد باجی ئه‌و ڕاستییانه ده‌ده‌ین، که چ درکاندوومانه و چ به‌دواشیدا وێڵین. هه‌نووکه کاتی ئه‌وه هاتووه، که به‌ها و نرخی ئه‌و ڕاستییانه پێ‌بزانین، که چ درکاندوومانه و چ به‌دواشیدا ده‌گه‌ڕێین. ئێستانێ کاتی ئه‌وه هاتووه، که نرخێک بۆ ئازادیی دابنێین، که ئێمه له ڕێگای ڕاستییه‌وه ده‌مانه‌وێت پێیبگه‌ین. کێشه‌ی ئازادیی له‌لای نیچه دیوێکی نادیاری ئازادییمان له‌لا ئاشکرا ده‌کات، که ده‌ڵێ: نرخی ئازادیی له‌وه‌دا نییه، که مرۆڤ به‌هۆی ئازادییه‌وه ده‌گات به‌چیی؟ به‌ڵکوو نرخی ئازادیی له‌وه‌دایه، که مرۆڤ چ نرخێک له‌پێناویدا ده‌دات، که چه‌ند له‌سه‌ر ئێمه ده‌که‌وێت؟ ئازادیی یه‌کێکه له‌و چه‌مکانه‌ی، که هه‌میشه مرۆڤ وه‌ک پلیکانه‌یه‌ک به‌کاری هێناوه بۆ گه‌یشتن به لوتکه‌ی ویستێکی دی نادیار له پشتی ئازادییه‌وه. زۆریینه‌ی جار ئه‌م ویستانه سیاسیی و ئابووریین، ئه‌کتوێلتریین نموونه سیاسییه‌کانی کوردن له باشووردا، که ده‌یان ساڵی ڕه‌به‌ق ئازادییان وه‌ک ڕێگایه‌ک به‌کارهێنا بۆ گه‌یشتن به گه‌وره‌تریین ده‌سته‌ڵات و زۆرتریین سه‌رمایه. ئه‌م سیاسییانه ئه‌و کاته ده‌ستبه‌رداری چه‌مکی ئازادیی بوون، که له ڕێگای خه‌ڵکانی تره‌وه له ڕاپه‌ڕیینی به‌هاری ساڵی 1991دا پێیگه‌یشتن.
کاری ئێمه لێره‌دا ڕه‌خنه‌یه به واتاکانی ئێمانوێل کانت و میشێل فۆکۆ، ڕه‌خنه‌یه به واتاکانی نیچه، به‌رگرییکردنه له ئازادیی به واتاکانی کامۆ. ئێستانێ ئێمه‌ی کورد به‌رله‌وه‌ی ڕه‌خنه بگرین ده‌بێت بزانین ڕه‌خنه چییه؟ ده‌بێت بزانین شیکردنه‌وه چییه؟ له هه‌ردوو بواره‌که‌شدا وه‌ک ڕه‌خنه‌گرتن مرۆڤ هیچ شتێک ناکات به‌ده‌ر له گه‌ڕان به‌دوای ڕاستییدا. ڕه‌خنه له‌پێناوی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستییه‌کاندا، له‌گه‌ڵ گه‌یشتن به هه‌ر ڕاستییهکیشدا هه‌نگاوێک له ئازادیی نزیکده‌بینه‌وه، له‌پێناوی ئه‌م ئازادییه‌شدا، که ئێمه ده‌مانه‌وێت له ڕێگای دۆزینه‌وه‌ی ڕاستییه‌کاندا پێیبگه‌ین ئاماده‌ین بمرین.
ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it