یەک شەممە, 15 تشرینی دووەم 2015 23:35
شاسوار هه‌رشه‌می
وا پتر بۆ 4 ساڵ ده‌چێت شه‌ڕ له هه‌موو به‌ره‌کانی خاکی شام گه‌رمه. سه‌ره‌تا، وه‌ک ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌هاری عاره‌بی و ڕووداوه‌کانی میسر، خۆپیشاندانی ئاشتیانه و بێ چه‌ک به‌ڕێوه بردرا، به مه‌به‌ستی کۆتایی هێنان به دیکتاتۆری. تورکیای ئیخوان، که ساڵانێکی زۆر بوو ئیخوانه‌کانی سوریای داڵده دابوو، هه‌نگی له داردا دۆزیه‌وه و، که‌وته تلک تێوه‌ردان، به‌و مه‌به‌سته‌ی که دۆسته هاوبیره ئیخوانه‌کانی ده‌هێنێته سه‌ر کورسی ده‌سته‌ڵات له دیمه‌شق.
ئێستا دوو لایه‌نی سه‌ره‌کی له‌و شه‌ڕه‌وه گلاون. له لایه‌که‌وه ڕژێمی تائیفی دیکتاتۆری خانه‌واده‌ی ئه‌سه‌د. له لاکه‌ی دیشه‌وه هه‌ردوو ده‌سته‌ی تیرۆریست و توندڕه‌وی داعش و به‌ره‌ی نوسره‌ی سه‌ر به ئه‌لقاعیده، به ده‌یان ناوی جۆراوجۆره‌وه. میتی تورکیش ده‌یان ده‌سته‌ی بچوکی دی چه‌کدار کردوون، تا به سود وه‌رگرتن له‌و هه‌رایه، دژی کوردان به‌کاریان بێنێت، یان بۆ ئامانجی دی ئاراسته‌یان بکات.
ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت سوپای ئازادی سوریا (الجیش الحر)، له ڕاستیدا ته‌نیا چه‌ند ئه‌فه‌ندیه‌کی ملپێچ و گڵوهند له‌ملن و، میت وه‌ک ئه‌سپی ترواده به‌کاریان دێنێت تا په‌یوه‌ندیه نیوه ئاشکرا‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هێزه ئیسلامیه‌که له ژێریدا بشارێته‌وه.
دیاره کوردان له‌و نێوه‌نده، کارێکی باشیان کرد که خۆیان تێکه‌ڵ به هیچ یه‌ک له‌و دوو جه‌مسه‌ره نه‌کرد. له‌گه‌ڵ ڕژێم له‌شه‌ڕ دا نین له‌به‌ر دوو هۆ. یه‌که‌میان هیچ سنورێکی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ ڕژێم نه‌ماوه، تا ڕووبه‌ڕووی یه‌کدی ببنه‌وه. دووه‌م دوو لایه‌نه‌که‌ی دی، به هاندانی حکومه‌تی ئه‌ردۆگان، به توندی دژی هه‌ر مافێکی کورد ده‌وه‌ستنه‌وه و، خۆ لێنزیک کردنه‌وه‌یان ته‌نیا سه‌رشێتی و گه‌وجیه.
هێزه‌کانی دنیا له‌و نێوه‌نده به سه‌رسوڕماویه‌وه مابوونه‌وه. داره‌که هه‌ردوو سه‌ری به گووه، سه‌رێکی دیکتاتۆر و سه‌ره‌که‌ی دی دیکتاتۆری تیرۆریست، که مه‌ترسی بۆ هه‌موو جیهان هه‌یه. ئه‌و هێزه سێیه‌مه‌ی که تورکیا و عاره‌بستانی سعودی و قه‌ته‌ر، به که‌نالی ئهلجهزیرهشهوه ته‌پڵی بۆ لێده‌ده‌ن، هه‌رگیز نه‌دۆزرایه‌وه. ئه‌مه‌ریکا زۆری هه‌وڵ دا و، هه‌موو جاران کڵاوی کرا سه‌ر. دۆش دامابوون که پشتگیری له دیکتاتۆری خراپ بکه‌ن، یان دیکتاتۆری تیرۆریستی ئیسلامگه‌رای، هێشتا خراپتر.
داعش به‌م کاره گه‌وجه‌ی که له پاریس ئه‌نجامی دا، هیچ بیانویه‌کی بۆ ڕۆژئاوا نه‌هێشته‌وه، که ده‌بێت واز له ئه‌سه‌د بێنن و، روو له ڕاماڵینی هێزه توندڕه‌وه‌کان بکه‌ن. ئه‌سه‌د هێشتا 12% ی عه‌له‌وی و، 6%ی دروز و 7%ی مه‌سیحیانی له‌گه‌ڵه. 12%ی کوردانیش به ناچاری، له‌و هاوکێشه‌یه‌دا، شه‌ڕی داعشیان به ئه‌ستۆوه کراوه و، وازیان له ئه‌سه‌د هێناوه. واتا 37%ی خه‌ڵک، به ئاشکرا مانه‌وه‌ی دیکتاتۆرێکی په‌ڕ و باڵ شکاویان، له چڕنوکی کۆنه پارێزی هێزێکی ئیسلامی توندڕه‌و، پێ باشتره. ئه‌ی ئه‌و عاره‌به سوننانه چه‌ندن، که دوای چوار ساڵ شه‌ڕ و ژیان له ژێر ده‌ستی حکومه‌تی ئیسلامی، زیقهیان لێ بڵند بووه و خۆزگه به دیکتاتۆر ده‌خوازن، که له ئاسۆی دووریش له‌وه باشتریان لێ دیار نیه؟.
که‌واته با چاوه‌ڕوان بین، سزای خواردنی نانی شوان سه‌ربڕینی داعش و کۆتایی پێ هێنانیه‌تی. له‌و ناوه کورد قازانج ده‌که‌ن. ده‌وڵه‌تێکی لاوازی له خه‌ڵک دابڕاو، که دوای پتر له 4 ساڵ شه‌ڕی ناوخۆ، داهێزراوه، ناچار ده‌بێت دان به مافه‌کانمان بنێت. به‌ڵام گه‌ر هێزه ئیسلامیه‌کان، شه‌ڕ ببه‌نه‌وه، ئه‌وا پێگه‌ی تورکانی دژ به کورد و دۆسته خهلیجیهکانیان، له ده‌شتی شام ده‌چه‌سپێت و، کوردیش هه‌موو مافێکی له ده‌ست ده‌دات. بۆیه ده‌ڵێم ئه‌م کهرایهتیهی داعش، هاوشانی که‌رایه‌تی سه‌ددام بوو، که تێنه‌گه‌یشت و بڕیاری دا تا کوه‌یت داگیر بکات.