هەینی, 13 تشرینی دووەم 2015 21:22
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان ..
خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان
خوشك و برایانی یه‌زیدی سته‌م لێكراو.
هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه‌ی كه شه‌مشه‌مه كوێره‌كانی داعش شه‌نگاڵ و ده‌وروبه‌ری شه‌نگاڵیان داگیركرد بێ سڵه‌مینه‌وه له هیچ بنه‌مایه‌كی ئاینی و ئه‌خلاقی و مرۆڤایه‌تی كه‌وتنه وێرانكردنی ناوچه‌كه‌و به‌تاڵان بردن و كوشتنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌بێ جیاوازیكردنی ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان له‌ژێر دروشم و ناوی ئیسلامدا چه‌ندین ژن و كچی یه‌زیدی ڕفاندو له‌بازاڕه‌كانی موسڵ و ڕه‌قه. فرۆشتنی یان كران بهكهنیزه له‌ماڵه‌كانیاندا. ئه‌وه جگه له‌وه‌ی كه‌هه‌موو خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئاواره سه‌ر گه‌ردان بوون ،به‌ڵام. ئه‌مڕۆ هه‌واڵی ئازادكردنی شه‌نگاڵ و پاككردنه‌وه‌ی له چهتاكانی داعش له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه و گهڕیللاویهپهگهو یه‌په‌ژه‌و شه‌ڕڤانان ڕاگه‌یاندرا. پیرۆزبایی لهیهكهیهكهی خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌تی خوشك وبرا یه‌زیدیه‌كان و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ده‌كه‌ین. و ده‌ستی یه‌ك به‌یه‌كی ئه‌و كوڕ‌و كچانه‌ی كه‌به‌شدار بون له ئازادكردنه‌وه‌ی. شه‌نگاڵ وهه‌ر بستێكی كوردستان ده‌گوشین و چاویان ماچ ده‌كه‌ین وه‌ئه‌وه‌ی كه‌مایه‌ی دڵخۆشیه كه كوڕان و كچانی. هه‌رچوار پاڕچه‌ی كوردستان به‌یه‌ك گیان به‌شدار بوون كه بۆ هه‌موو دنایایان سه‌لماند كورد هه‌ر كورده له‌هه‌ر جێگایه‌ك بێت بست به‌بستی ئه‌و كوردستانه‌ش بڤه‌یه گۆڕستانه بۆ دوژمنان. هه‌ر به‌بۆنه‌ی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مهزنهوهپیرۆزبایی خۆمان له‌گه‌لی كوردستان وه به‌تایبه‌تی خوشك وبرا یهزیدیهكانمان ده‌كه‌ین له‌خوای گه‌وره داواكارین. ڕۆڵه‌كانمان بپارێزێت وشههیده نهمرهكانیش به‌به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات .
بژی كوردستان
بژی كورد
بژی پێشمه‌رگه و گهڕیلاو شه‌ڕڤان
مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری كورد
له‌نده‌ن
١٣- ١١-٢٠١٥