ئازاد بوونی شەنگال ، یەکەمین هەنگاوە بۆ تێکشکاندنی مێژوویەکی ٥٠٠٠ کۆیڵایەتی ژنانی کورد

پەیامی پیرۆزبایی پلاتفۆرمی هۆرام سەبارەت بە ئازاد کردنی شەنگال:

هەر وەها کە دەزانن سال و نیوێک لەمەو پێش لە بەر نەبوونی هێزێکی نەتەوەیی لە باشووری کوردستان ، بە تایبەت کەمتر خەمی هێزی زێرەڤانی پارتی کە پاراستنی ناوچەکانی ئیزیدیەکانیان لە ئەستۆ بوو ، لە بەر دەرچوون و بە تەنیا هێشتنەوەی خەلکی ، نزیکەی ١٢٠ هەزار کەس ئاوارە ، ٥٠٠٠ کەس کۆمەڵکۆژو و زیاتر لە ٣٠٠٠ ژن رفێنفران و دەستدرێژیان کرایە سەر ، پاشان لە ناوچەکانی ژێڕ دەسەلاتی دولەتی ئیسلامی داعش وەک کۆیڵە بە وڵاتە عەرەبەکان فرۆشران . نەبونی هێزێکی یەکگرتوو لە باشوور بو بە هۆکاری ٧٣هەمین هێرشی کەلتووری ، سیاسی و چەکدارانە لە سەر بەشێکی گرنگ لە نەتەوەکەمان ، بەشێک کە خاوەنی تایبەتمەندی زمانی ، کەلتووری و ئایینی خۆیانن و وەک ئیزیدی دەناسرێن . گەر هەلمەتی بە جێگای هێزەکانی هەپەگەو یەپەژە نەبوایە کارەساتێکی مەزنی ئینسانی تووشی گەلی ئیزیدیمان لە شەنگال دەبویەوە.

هەر وەها کە دەزانن نزیکەی سالێک لەمەو پێش بە ئامانجی رزگار کردنی شەنگال بە هاوکاری زۆربەی لایانە کوردیەکان لە هەر چوار پارچەی کوردستان پلانێکی هاو بەش بە بەشداری هێزەکانی بەرخۆدانی شەنگال ، پاراستنی گەل ، یەپەژە ، یەپەگە ، یەژاستار ، یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و پێشمەرگە خرایە برنامەوە ، خۆشبەختانە شەنگال لە ١٣/١١/٢٠١٥ بە تەواوی تارای رەشی داعشی لە سەر لادرا و خۆری ئازادی لە رۆحی مەلەک تاووسدا رەشی و پیسی ٧٣ هەمین هێرشی نامرۆڤانەی لە سەر گەلەکەمان و وڵاتی خۆر پاک کردەوە . ئێمە وەکوو پلاتفۆرمی هۆرام ئەم سەرکەوتنە بە سەرکەوتنی هەموو ئازادیخوازانی جیهان و وڵاتپارێزانی نەتەوەکەمان دەزانین . تراژیدیای شەنگال گەر چی کارەساتێکی تاڵ و ناخۆش لە مێژووی سەردەمدا بۆ ئێمەی کورد بوو ، لە لایەکی دیکەیشەوە ، بو بە هەوێنی یەکیەتی نەتەوەیی کوردان لە ناوخۆۆ و دەرەوەی کوردستان .

پلاتفۆرمەکەمان ئەم سەرکەوتنە تەنیا بە رزگار کردنی بەشێک لە خاکی وڵات نابینێت . ئەم سەرکەوتنە وەک یەکەمین هەنگاو بۆ تێکشکاندنی مێژوویەکی ٥٠٠٠ کۆیڵایەتی ژنانی کورد ، هەر وەها پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی و بەها بە نڕخەکانی نەتەوەکەمان دەبینین . هەر کات کە نەتەوەکەمان توشی هێرش و قەیران بوبێتەوە ژنان یەکەمین قۆربانی ئەو قەیرانانە بوونە . بەلام لە دوای کۆبانێ ، ژنی کورد نە تەنیا بو بە رەمزی سەرکەوتن لە جیهاندا ، ئەمڕۆش لە شەنگال بە بەشداری خۆی و شەر لە پێناو ئازادی و یەکسانیدا ، جگە لەوی شەرەفی هەموو ژنێکی زۆلم لێکراویان لە جیهان پاراست ، شەروف و نامووسی کوردیشیان لە دۆژمنان سەندەوە.

لە کۆتاییدا ، داوا لە نەتەوەکەمان دەکەین لە هەر کوێ ئەم جیهانەدا کە هەن ، بە هەر شێوەیەک کە دەتوانن هاوکار بن لە ئاوەدان کردنەوە و گەرانەوەی هاونیشتمانە ئیزیدیەکانمان بۆ زێدی خۆیان . هەر وەها بە رۆحی بەرخۆدانی کۆبانی و سەرکەوتنی شەنگال پالپشتی سەرهەڵدانەکەی باکووری کوردستان بن کە نمونەی بەرچاوی لە ناوچەی فارقین بەرامبەر رژیمی فاشیستی تورکیە دەبینین . لە سەرەوەی ئەمانە هیوادارین لایانی سیاسی لە باشووری کوردستان بە ئەزموون وەرگرتن لە تراژیدیای شەنگال و خوێندنەویان بۆ لایانە باش و خراپەکانی پێکهێنانی یەکیەتی نەتەوەیی بەرامبەر دۆژمنان بە مەبەستی گەیشتن بە کۆمەڵگایەی پر لە ئاشتی بۆ نەتەوەکەمان بە سەر سیاسەتەکانی خۆیان برۆنەوە . پێشنیارمان ئەوەیە بە بنەما گرتنی دەنگی گەل و باوری بە ئاشتی و دیموکراسی وەک دو فاکتوری سەرکی لە پەیوەندی و رێکەوتنەکانیان رێگر بن لە دووبارەبونەوەی هەر کارەساتێک کە تراژیدیای شەنگال. جارێکی تر ئەم سەرکەوتنە کە بە خوێنی سەدان شەهید دەست کەوت لە بنەمالەی شەهیدان ، هێزەکانی پاراستنی گەل ، ی پ ژ ، ی پ گ ، یژاستار ، ی ب ش . یەرەکە و پێشمەرگە پیرۆز بایی دەکەین .

پلاتفۆرمی هۆرام

٢٢/گەڵاخەزان ٢٧١٥

١٣/١١/٢٠١٥ زائینی