دیاری بۆ سەرۆکی پەرلەمان بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونیانەوە

ڕەسوڵ خدر- ڕانیە

بۆ بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان..

دیاری من بۆ جەنابتان بەبۆنەی ڕۆژی لە دایکبونتانەوە...

پێم بڵێ قوربان گیان کەی ڕۆژی لەدایکبوونتانە.؟

پێم بڵێ کەی جەژنی لە دایک بونتە بۆ ئەوەی منیش دیاریەکت بۆ دەهێنم، منیش تابلۆیەک ئەکەم بە دیاری بۆ جەنابتان..

تابلۆیەک کە پڕبێت لە جوانی.. پڕبێت لە پەژارە و غەمی میلەتەکەت.. پڕ بێت لە مانا و بیر.. پڕ بێت لە مرۆڤ دۆستی.. پڕ بێت لە ناسکی.. پڕبێت لە عەشق و خۆشەویستی.. پڕبێت لە ئاوازی جوان.. پڕ بێت لە ڕەنگاڵە.. پڕبێت لە سەرکەوتن.. پڕبێت لە ئازادی.. پڕبێت لە یاسا سەروەری.. پڕبێت لە .......هتد.

بەڵێ قوربان تۆ دەتەوێت تا بلۆکەت کام لەوانە بێت.؟

دەتەوێت تابلۆکەت کام لەوانە دەربخات.؟

من کێشەم نییە قوربان تۆ کامیانت بوێ من ئەویانت بۆ دێنم.. گرەنتی ئەوەت ئەدەمێ جوانتر بێت لە تابلۆکەی جەنابتان.. زیاتر پەژارە و غەمی مێلەتەکەتی تێدابێت.. زیاتر بیر و مانای جوننی تێدابێت.. زیاتر مرۆڤ دۆستی و ژیان دۆستی تێدا بێت.. ناسکتر و نازدارتر بێت لە تابۆکەی جەنابتان.. عەشق و خۆشەویستی زیاتری تێدابێت.. زاتر ئاواز و میوزیکی جوانتری تێدابێت.. هەزارەها ڕەنگ و شێوەی جوانتری تێدابێت.. زیاتر لە تابلۆکەی جەنابتان هێمای ئازادی و سەرفرازی گەلەکەتی تێدابێت.. من لەتابلۆکەمدا یاسا سەروەری پیشانی گەل دەدەم چونکە جەنابتان داڕێژەری یاسان...

بەڵێ قوربان ئەو تابلۆیەی من پێشکەشی جەنابتانی دەکەم، ئەبێ بەرهەمی نیگارکێشێکی بێنازی هەرێمە جوانەکەمان بێت.. یان تابلۆکە بەرهەمی فۆتۆگرافەرێکی بەتوانا و ونی وڵاتەکەتان بێت.. بەڵێ گیان ئەوانە ئەوە ئەولایەنانەن کە من لە تابلۆکەی مندا بونیان هەیە..

پێ بڵێ سەرۆکگیان لەڕۆژی لەدایک بونتاندا حەزئەکەی تابلۆکەم چ جۆرێک بێت.؟

٭ وێنەی سروشتی جوانی کوردستان بێت، من وێنەی شەقڵاوە، دووکان یان هەورامان بێت.؟

٭ وێنەی منداڵێکی بۆیاغچی بێت کە بۆ ناردنی برا بچوکەکەی بۆ خوێندنگە ڕۆژ تا ئێوارە پێڵاوی پیسی دەوڵەمەندەکان پاک دەکاتەوە.؟

٭ یان تابلۆی هونەرمەندێکی وڵاتەکەت وەک عەباسی کەمەندی بێت کە چەندان فکرەی جوانی لەخۆیدا حەشار داوە.؟

٭ یان تابلۆی گەنجێکی جوان بێت لەکاتی هاوکاریکردنی نابینایەک بۆ پەڕینەوە لە شەقامێک کە هیچ هێڵێکی پەڕینەوە نییە.! کە پڕپڕە لەمرۆڤ دۆستی.

٭ بەڵێ ئیستاز گیان یان گەر حەز بکەی وێنەی کچێکی ناسکی هەرێمەکەمت بۆ دێنم کە پڕپڕە لە جوانی و درەوشاوەیی، کە هەموو غەمێکی شاردنەوەی جوانیەکەیتی لەم وڵاتەدا.!!

٭ بەڵێ قوربان گەر تۆ حەز بکەیت وێنەی دوو خۆشەویستی هەرێمەکەممت بۆ دێنم کە لەپێناو ژوانێک هەموو ژیانی خۆیان دەخەنە دەست ترس و قەدەرەوە.!

نا ببورە لەوانەیە تۆ حەز بە وێنە و نیگاری مرۆڤ بکەی.. ۆکەی ئستاز قبوڵمانە..

گەر تۆ بتەوێ وێنەی شاعیرێکی گەورەی کوردتت بۆ دێنم.. بەڵێ من وێنەی نالی یان کوردیت بۆ دێنم.. گەر ئەوان نەبوون وێنەی قانیع و گورانت بۆ دێنم.. بە دڵت نەبوو مامۆستا هێمنی موکریانتان بۆ دێنم.. گەر ئەوانەش هیچیان لە دڵێ تۆیان جێگەیان نەبوویەوە من وێنەیەکی م. شێرکۆ بێکەس یان عبدللە پەشوێی مەزنتان بۆ دێنم (ئەو مرۆڤانەی من ناتوانم لێرەدا بەچەند دێڕێک تەعبیریان لێ بکەم) بەڵێ من دڵنیام گلەیتان نابێ جەنابتان..

بەڵێ قوربان لەوانەیە جەنابتان حەز بە کەسایەتی سیاسی بکەن، بەڵێ گیان لێرەشدا ئێمە کێشەمان نابێت من وێنەی شێخ سەعیدی پیرانتان بۆ دێنم، ئەگەر بە دڵتان نەبوو وێنەی شێخ مەحمودی حەفیدتان بۆ دێنم، بەڵێ ئەگەر ئەویش نەبوو من وێنەی قازی محەمەدی مەزنتان بۆ دێنم، من دڵنیام کەسێکی وەک جەنـابتەن گلەییتان لەو تابلۆیە نابێت.. پیرۆزت بێت.. happy berthday too you

بەڵێ ئەوە دیاری منە بۆ جەنابتان بەبۆنەی ڕۆژی لەدایک بوونتانەوە...

بەڵام مەرجی من ئەوەیە جەنابیشتان وەک سەرۆکی حکومەت ڕێز لە تابلۆکەی من بگرن و لە شوێنی تابلۆ تەقلیدیە بێزارکەرەکە هەڵیبواسن...

هەڵیبواسن و دڵی ەهەموو لایەنگر و پشتیوانەکانی خۆتان خۆش بکەن...

هەڵیبواسن و ڕوناکی بۆ ژوورەکەی خۆتان و ماڵەکانی ئێمە بگێرنەوە کە لە شاشەکانەوە دەتانبینین..

لەگەڵ ڕێزدا...