سێ شەممە, 20 تشرینی یەکەم 2015 23:07
دیـــــــــدار نانەکەلی
بەغدا موفلیسە ، ھەولێر زەنگین
بەغدا کابولە ، ھەولێر دوبەی
بەغدا بێ کەسە ، ھەولێر خاوەن پشت
بەغدا قۆرغکارە ، ھەولێر دەست ئاوەڵا
بەغدا دیکتاتۆرە ، ھەولێر دیموکراسی
بەغدا تاریکە ، ھەولێر شەفاف
بەغدا داگیرکراو ، ھەولێر ئازاد
بەغدا دەسەڵاتی نیە ، ھەولێر ھەیەتی
بەغدا مەزھەبیە ، ھەولێر سونەتی
بەغدا نەوتی کەمە ، ھەولێر نەوتی زۆر
بەڵام
بەغدا موچە زیاد دەکات ، ھەولێر فاتیحای بۆ دەخوێنێ
بەغدا دزان دەداتە دادگا ، ھەولێر بۆتە مەیدانی دزان
بەغدا لە نوێبونەوەیە ، ھەولێر لە دواکەوتن و گەڕانەوە
بەغدا پەرلەمانی ھەیە ، ھەولێر نیەتی
بەغدا بودجەی ھەیە ، ھەولێر نیەتی
بەغدا سیاسەتی ھەیە ، ھەولێر نیەتی
بەغدا گۆرانکاری تێدایە ، ھەولێر مەنگ بوون و پەنگ خواردن
بەغدا مەرجەعی ھەیە ، ھەولێر بێ مەرجەع
بەغدا خۆپیشاندانی ھەیە ، ھەولێر بێ دەنگ
بەغدا قەیران چارەسەر دەکات ، ھەولێر قەیران دەخولقێنێ
بەغدا ئاشنای سازانە ، ھەولێر لەھەوڵی قێزەونکردنی
بەغدا داھاتی نەوتی شەفافە ، ھەولێر شون بزر و بێ سۆراغ
بەغدا دان بە شکستی خۆی دەنێت ، ھەولێر پێی دەنازێت