ساتیرە شیعر، حسابی بانق

سیاسەتبازێك وتی:-

ئێمە لە شەڕی داعشاین

قەیرانەکان گەلێك زۆرن

سکێکی برسی ..

ئاسایش بۆی بەرقەراربێ

باشترە لە:-

سکێکی تێر هەڵوەدای بێ.

فەرمایشتەکەی بەجێیە

ئێمەش هاوڕاین.

ئەو سیاسەتبازە ..

زۆر گوناحە

ئاگادارم

سێ مانگە نان و ئاو دەخوا

چوار مانگ کرێخانوی لەسەرە

ئەوی زەکاتی لەسەرە

بۆ ئەم ناونیشانەی بنێرێ:-

....

....

....

....

دۆلارێکی حەرام بێ لێم

لە سویسرا حەیاتەکە ..

دەیخەمەسەر حسابە کەی.

 

فەتاح حەسەن

دانیمارك/ ڤالبی