ئەسپرین و سودەکانی

ئامادەکردنی: د.پشتیوان عەبدوڵڵا

 

پزیشکەکان دەمێکە بەو ڕاستی یە ئاشنان کە ئەسپرین ڕێژە و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی گیرانی خوێن بەرەکانی دڵ کەم دەکاتەوە ، بەتایبەتی لەو کەسانەی کە دووچاری جەلتەی دڵ بوون.

چەندەها لیکۆلینەوەی زانستی ئەم ڕاستی یەی سەلماندووە،

هەروەها ئەسپرین دەوری هەیە لە ڕێگری کردن لە توشبوون بە جەڵتەی دڵ و دەماغ.

دوا لێکۆلینەوەی پزیشکی نیشانی داوە کە ئەسپرین ڕێژەو ئەگەری توشبوون بە شێرپرنجەی ریخەڵۆکە ئەستورە یان قۆڵۆن کەم دەکاتەوە لەو کەسانەی کە ئەگەری توشبوونیان زیاترە لە چاو کەسانی ئاسایی.

هەروەها ڵێکۆلینەوە سەرەتایییەکان نیشانی ئەوەیان داوە کە ئەسپرین نەک هەر ڕیژەو ئەگەری توشبوون بە شیرپەنجەی قۆلۆن کەمدەکاتەوە بەلکو ڕێگریشە لە بڵاوبونەوەی شیرپەنجەی قۆلۆن بۆ بەشەکان و ئۆرگانەکانی تری لەشی مرۆڤ.

وا پێدەچێت کە ئەسپرین رێژەی سەرهەلدانی هەموو شێرپەنجەکانی کۆئەندامی هەرس وەکو سورێنچک، گەدە، پەنکریاس کەمبکاتەوە.ئەسپرین هەروەها هەوکردن لە لەش کەمدەکاتەوە وە هەروەها ڕێژەی توشبوونی ژنان بە ژەهراوی بوون لە کاتی دووگیان بووندا کەمدەکاتەوەئەسپرین بە بڕی ۷٥-۱٠٠ ملیگرام لە ڕۆژیکدا ئەم سودانەی سەرەوەی هەیە.

تاکە کێشەی ئەسپرین ئەوەیە لە هەندێک کەسدا دەبێتە هۆی وروژان و برینداربوونی گەدە.