کرمی شریتی لەماسی دا fish tapeworm ( diphyllobothriasis )

د.ناجح گوڵپی: پزیشکی ڤێترنەری راوێژکاری

واتە توش بونی ماسیەکان بە گەرا (larva )ی ئەم کرمە ،یان خودی کرمەکە.

هۆکارەکەی بریتیە لە کرمی شریتی جۆری ( Diphyllobothrium latum ) دای فیلۆ بۆثریەم لاتەم .

ئەم کرمە گەروەترین و درێژتین کرمی شریتیە لە مرۆڤدا، کە توشی ماسیش دەبێت، کاتی مرۆڤەکان گۆشتێکی کاڵ یان نەبرژاو ،کەم برژاو ی ماسیەک دەخۆن کەهەڵگری گەرا(larva)ی ئەو کرمە لەناو گۆشتەکەیدایە.

هەروەها ئەو ئاژەلانەی کە ماسی زیندو دەخۆن ئەوانیش توش دەبن.

واتە ئەم کرمە سەرەرای بونی لەڕیخۆلەی مرۆڤدا لە ڕیخۆڵەی ماسیشدا هەیە هاوکات لارڤاکەی دەچێتە ناو گۆشتی ماسیەکە یانی هەم خانەخوێەوە هەم ناوەندە خانە خویە بۆ گواستنەوە

ئەم نەخۆشیە لە دێرزەمانەوە هەیە(هەزاران ساڵ ) ،لەو کاتەوەی مرۆڤ ماسی دەخوات ئەویش هەیە ،

بەتایبەت ئەو ماسیانەی کە لەناو ئاوە سازگارەکاندان ) ڕوبارەکان،حەوزو گۆماوەکان، دریاچەکان ) دا دەژین. واتە دەتوانین بڵێن ئەمەش یەکێکە لەنەخۆشیە هاوبەشەکانی نیوان مرۆڤ و گیانەوەر ( anthroponotic disease )

توش بون بەم نەخۆشیە یان بەم کرمە لەو شوێنانەیە کە ماسی کاڵ و کەم برژاو دەخۆن هەروەها لەم وشووینانە بومیە :

*ولاتانی ئەفریکا بەتایبەت کە ماسی ئاوە سازگارەکان دەخۆن

* وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەوروپا،و ولاتانی ئەسکەندەناڤیا

*باکور و باشوری ئەمریکا

* هەندێ ولاتی ڕۆژهەلاتی ناوەراست،لەکوردستان هیچ زانیاریەکمان نیە لەسەر توش بون بەم نەخۆشیە.

چۆنیەتی توش بوونی مرۆڤ :

پاش خواردنی گۆشتی ماسیەکی توش بوو، وە لەدوای تروکانی هێڵکەی ماسیەکە لە ناو ڕیخۆلەی مرۆڤدا و لەماوەی 3-6 هەفتە بەتەواوی گەشە دەکات و گەورە دەبی، کرمی پێگەیشتوو بەشیوەی ئەڵقە ئەڵقە یان بەش بەش دەبێت و درێژیەکەی دەگاتە 30 پێ ) زیاتر لە 9 مەترە) بەهۆی قولاپەکانی دەمیەوە خۆی گیر دەکات بە دیواری ڕیخۆڵەوە. هێلکەی ئەم کرمە لەناو ئەو ئەڵقانەدایە کە پێ گەیشتن جیا دەبنەوە لەگەڵ پاشەڕۆی مرۆڤ دێنە دەرەوە،هەندێ جاریش پارچەیەکی گەورەی کرمەکە دێتە دەروە کە وا ئەزانین هەموو کرمەکەیە.

ئەم نەخۆشیە بەزۆری لە ولاتانی تازە پێ گەیشتودا هەیە بەهۆی پیس بونی سەرچاوەکانی ئاو بە پاشەڕۆی مرۆڤ ( روبار و چەم و گۆلاوەکان) بەتایبەت ئەگەر مرۆڤەکان توشبوبن بە م جۆرە کرمە.

شێوەی کرمەکە morphology :

لەشی ئەم کرمە پێک هاتوە لە سێ بەش ( سەر scolex ,head ) (مل neck ) (بەشی خوارەوە lower body یان سک ) . لە هەردوولای سەری کرمەکەوە جۆگەلەی بجوک هەیە ،لەکۆتایدا وەک قولاپی لێ دێت بۆ خۆ هەلواسین و گیرکردن بە دیواری ڕیخۆڵەوە, سەری کرمەکە نوساووە بە ملەوە ،مل بەدواوە ئەژمار دەکرێ بە ناوچەی زۆربوون یان ئەندامی زۆر بونی کرمەکە کە جەندەها ئەڵقە یان بەشی پێووە نوساوە، کرمی گەورە دەتوانێ ڕۆژانە ملیۆنان هێلکە دابنێ و لەگەڵ پیسایی دا دێتە دەروە، هەروەها مەزندە دەکرێ کە 3000 سێ هەزار ئەلقە بێت

سوڕی ژیانی کرمی شریتی ماسی :

ئەم کرمە توشی مرۆڤ،پشیلە، سەگ،ڕیوی چەقەڵ، گورگ، ورچ،سەگڵاو، بەوەرزو هەندێ ئاژەلی شیردەری تری کیوی گۆشتخۆر دەبێت.تۆمارەکان دەلێن پاش ئەوەی هێڵکە یان گەرای کرمەکە لە ئاژەکانەوە یان مرۆڤەوە لەڕیگای پاشەڕۆوە دەچێتە ناو ئاوەکان ،دواتر لەلایەن هەندێ گیانەوەری بجوکی ناو ئاوەکەوە دەخورێ ( واتە یەکەم ناوەندە خانە خوێ (intermediate host ) ،لەناو لەشی ئەم گیانەوەرەدا هێڵکەی کرمەکە بەچەند قۆناخیکی ژیان دا تێ دەپەرێ وەک ( کۆراسیدیا coracidia ،پرۆسیرکۆید لارڤا procircoid larva) دواتر لەلایەن خانە خویەکی ترەوە ئەم گیانەوە رە بجوکە دەخورێت، گەراکە دەگوازرێتەوە بۆ گیانەوەرێکی دیکە، نمونە ماسی دەیخوات، پرۆسیرکۆید لارڤاکە دەجێتە ناو لەشی ماسیەکەوە گۆرانکاری بەسەردا دێت و پێ دەوترێ پلیرۆسیرکۆید لارڤا plerocercoid larva کە بە هۆکاری توش بون دائەنرێ ،پاش خواردنی گۆشتی ماسی باش نەبرژاو ئەم لارڤا دەجێتە ناو ڕیخۆلەوە دەتروکی لە ماوەی 3-6 هەفتەدا،هەندێ جاریش زۆرتر دەخایەنی، کرمی شریتی بۆی هەیە تا ماوەی 20 ساڵ بمێنیتەوە لەناو لەشی مرۆڤدا.

لەم شێوە هێڵکاریەدا سوڕی ژیانی کرمی شریتی ماسی Diphyllobothrium latum دەبینین

نیشانەکانی توش بوون لەمرۆڤدا:

نیشانەی توش بون بەم نەخۆشیە زۆر تێبینی کراو نیە مەگەر دوای بینینی هێلکە یان ئەڵقەی کرمەکە لەناو پیسایی دا.

بریتین لە : کەم خوێنی anemia بەهۆی کەمی ڤیتامین B12 ،لاوازی بێ هێزی و هەست کردن بە ماندووی بەردەوام ،کەمکردنی کێشی لەش،ئازاری ناوسک ،سک جون، قەبزی.

چۆنیەتی دەس نیشان کردنی نەخۆشیەکە:

دەتوانین بەهۆی نیشانەکان واتە بونی ئەڵقەی کرمەکە یان بەشیکی لە ناو پیسایی مرۆڤ دا،دیاری کردنی جۆری کەم خوێنیەکە، وەک باسمان کرد بەهۆی کەمی ڤیتامین B12 واتە ئەزمونی خوێنی گشتی بۆ بکرێت.

چارەسەر و خۆ پاراستن:

چارەسەری کرمەکان زۆر گرنگە جونکە دەبنە هۆی کەم خوێنی و هەندێ جار گیرانی ڕیخۆلە و ئاڵۆزی لە کۆئەندامی هەرسدا ،

بەهۆی بەکار هێنانی دەرمانی دژە کرمەکان ( anthelmintic drugs ) دەتوانین چارەسەرو کۆنترۆڵی ئەم نەۆخۆشیە بکەین، لەو دەرمانانەی کە بەکار دێت ئەمانەن لەرێگای دەمەوە و بە یەک دۆز دەخورێ و چارەسەری تەواوەتی ئەدات ،سەر هەڵناداتەوە:

1- Praziquantel پرازی کوانتیل ،دەبێتە هۆی ئازاری ماسولکەکانی کرمەکەو بەو جۆرە خۆی ناگرێ و بەئازارو جولەوە دێتەدەروە لەگەڵ پیسایدا.

2- Niclosamide نیکلۆس ئەماید ،راستەوخۆ دەبێتە هۆی کوشتنی کرمەکەوە بەبێ جوڵە لەگەڵ پیسایی دێتە دەروە.

3- هەروەها دەبێت بۆ چارەسەری کەم خوێنی ڤیتامین B12 بەکار بهێنرێ بەشیوازی ئەمپول

بۆ ئەوەی خۆمان بپارێزین لە توش بون بەم کرمە پیوستە گۆشتی ماسی بەجوانی ببرژێنرێت تاکو گەرای ناو گۆشتەکە بکوژێ ( بە گەرمکردن تا پلەی 54 گەرای کرمەکە لەناو دەچێت لە ماوەی 5 خولەکدا ) .

هەروەها دانانی گۆشتی ماسی لە ناو بەفرە گرە و بەستنی بۆ ژێر پلەی چواری سەدی(-4 ) و بۆ ماوەی 24 کاژێر دەبێتە هۆی کوشتنی گەرا (لارڤا)ی کرمەکە لەناو گۆشتەکەدا.

پاکو تەمیزی و دەس شۆردن بە ئاو سابون پاش دەسلێدانی ماسی ،هەروەها دور کەوتنەوە لەهەر ئاژەلیک کە گومانی توش بونی هەبێ بەکرمی شریتی.

تێبینی: لەماوەی ئەم جەند سالەی دوایدا لە هەرێمی کوردستان ماسی سەلەمون یان لە ئیرانەوە دەهێنا بۆ برژاندنو خواردن ،ئەم ماسیە لەسەرانسەری جیهان بەهۆی جوانی و ئەستوری گۆشتەکەیەوە بخۆری زۆرە هەەروەها تۆمار کراوە کە هەڵگری ئەم گەرای کرمە شریتیەیە بۆ زانیاری گشت لایەک.