سێ شەممە, 03 تشرینی دووەم 2015 21:31
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
تیۆره كلاسیكی و هاوچه‌رخه‌كان، وه بابه‌ته‌كانی ئابوریی سیاسیی نێو-ده‌وڵه‌تی،بگره سۆشیالیزم له ماركس و ئینگلسهوه تا ترۆتسكی و ستالین .لیبراڵیزم و ته‌نانه‌ت خودی پرۆژه‌ی مارشاڵ كه نزیكه‌ی (13) ملیار دۆلاری ئه‌مریكی ساڵی (1947) دا بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌وروپا.هیچ كام له‌مانه " قه‌یرانی ئابوریی" یان وه‌ك هۆكاری سه‌ره‌كی كێشه‌كان سه‌یر نه‌كردووه .
ئایا بێ فه‌رهه‌نگی نییه تۆ پێت وابێت ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست قه‌یرانی ئابوریی هه‌یه ؟.
قه‌یران به‌پێی فه‌رهه‌نگی سیاسی (3) سیفه‌تی هه‌یه: (1- له‌ناكاو دێ2-كات كه‌مه بۆچاره‌سه‌ركردنی 3- هه‌ڕه‌شه ئه‌كات) ..ڕه‌نگه بپرسن ئه‌ی ئه‌وه‌نییه ئێمه قه‌یرانی به‌نزین و مووچه‌و ژنهێنان و دامه‌زراندن و سه‌فه‌ر نه‌كردن مان هه‌یه ؟.ئه‌ی ئه‌وه چییه ؟.ئه‌ی چی هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌وه نییه ؟.
توركیا،له‌ساڵی (1980) ه‌وه سه‌ره‌تای ئیفلیج بونی ئابوریی خۆی ده‌ستپێكرد ؟.هه‌تا گه‌یشته ساڵی (2002) خه‌ڵك له‌توركیا ئیمانی نه‌ما ..شهكهتبون...(427) ملیار دۆلارقهرزاربون.به‌های لیره‌ش له‌وپه‌ڕی ریسوایی دا بو.بۆ قوتاربون له‌وژیانه له‌وساڵه‌دا لهڕیفراندۆمێكی گشتی دا (73%) ی خه‌ڵك داوای بوون به‌ئه‌ندامێتی یان له یه‌كێتی ئه‌وروپا (EU) ئه‌كرد .له‌ماوه‌ی ته‌نها (6) ساڵدا له‌سه‌رده‌ستی هێزه مرۆییه گه‌وره‌كه‌ی ئاكپارتی هه‌موو قه‌رزه‌كانیان دایه‌وه..به‌مه‌رجێك ساڵی (2008) به‌قه‌یرانی دارایی جیهان ناسێنرا.داهاتی تاك له توركیا به‌رز بۆیه‌وه..وه‌به‌رهێنانی بیانی و ژێرخانی ئابوریی یان به‌رزكرده‌وه.دووه‌م فڕۆكه‌خانه‌ی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ده‌ریای ڕه‌ش كرده‌وه ..بۆڕیی ئاوییان له مێرسین ه‌وه گه‌یاند به قوبرس ...تاد .له‌رووی سیاسیشه‌وه قۆناغی كه‌مالیستی تێپه‌ڕاند،ده‌ستی عه‌سكه‌ریان له‌كایه‌ی مه‌ده‌نی به‌ده‌ستور دوورخسته‌وه...ئایا تۆ له‌م نمونه‌یه‌دا قه‌یرانی دارایی ئه‌بینی یان ئه‌قڵ و هێزی مرۆیی ؟.
یابان له‌به‌رئه‌نجامی دووه‌م جه‌نگی جیهانیدا. (80%) ی له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌خت بو..خۆیان به‌ده‌سته‌وه دا ( كاك نه‌وشیروان له‌نوسینه‌كانیدا ئه‌ڵێت: ئه‌وكاته‌ی یابان وێران بو.به‌هۆی هه‌ڵه‌ی سه‌ركرده‌كانیه‌وه .كه‌چی كه‌سیش نه‌یوت سیاسییه‌كان ولاتیان والێكرد..مه‌به‌ستیه‌تی گه‌ردنی سیاسیه كورده‌كان له‌شكستی مفاوه‌زه‌ی 1983 دا پاك بكاته‌وه.كه بووه هۆی ئه‌نفال و گازباران !) ..ئێستا یابان زۆرترین قه‌رزی لای زلهێزه‌كانی جیهانه.ته‌نانه‌ت قه‌رزی داوه به‌عێراقیش.سه‌رسوڕهێنه‌رترین رۆبۆت دروسته‌كات.یه‌كه‌مه له سه‌نعه‌تدا .ئایا تۆ لێره‌دا هێزی مرۆیی و ئه‌قڵێكی گه‌وره ئه‌بینی یان قه‌یرانی دارایی ؟.سریلانكا به گهلاچایی (24) ملیۆن كه‌س خۆشبه‌خت ئه‌كا..قه‌یرانه ئابورییه‌كه‌ی له‌كوێدایه ؟.جۆرجیا جیهان ئه‌یگوت له‌برسا ئه‌مرن، جیابونه‌وه له سۆڤیه‌ت و نهشمردن .كوامه قه‌یرانه ؟.قه‌ته‌ر له‌خێوه‌ت دا ئه‌ژیان،هێزی ئه‌قڵی مرۆڤ قه‌یرانی نههێشتو كردی به‌نمونه له‌ناوچه‌كه‌و جیهاندا.گه‌وره‌ترین كه‌ناڵی ئاسمانی (جه‌زیره) و ئابوریی سه‌قامگیر و ...تاد یان هه‌یه.
ئه‌وه به‌سه..تاكی كورد له‌خۆی بپرسێت چه‌ند كتێبی خۆیندۆته‌وه؟ خۆی فێری چه‌ند زمان كردووه؟.چه‌ند خولهك بیری له‌خۆی كردۆته‌وه ؟.ئه‌وه به‌سه بوترێت كه له خۆرهه‌ڵاتی ناوین دا.ته‌نها "نوخبهكوژیی" هه‌یه.نه‌ك هاندان و دروستكردنی چوار به‌شه‌ر.. ئه‌ها گێڵنه‌ر ده‌بێژێت " باشترین كارگه ئه‌و كارگه‌یه كه مرۆڤ دروست ئه‌كات"..باشترین حزب و حكومه‌ت ئه‌وه‌یه چوار گه‌نجی خاوه‌ن هزر هانبدات بۆ ئاینده ..نه‌ك بیانكوژێت و بیانخه‌سێنێت و دووریان بخاته‌وه .
وه‌ك خۆم باوه‌ڕناكه‌م، ڕۆژێك ختوكهیهكیش به‌دڵما هاتبێت كه پاره سه‌رچاوه‌ی هه‌موو شته‌كانه..به‌ده‌یان سه‌رمایه‌داری هاوڕێ و ده‌یان و سه‌دان به‌رپرسی باڵای ئه‌م هه‌رێمه‌م دیوه‌و،هاوڕێمن.ئه‌زانن شینی من پاره نییه.نه‌ك له‌به‌ر هه‌بونی و بێمنه‌تی. به‌ڵكو وه‌سیه‌تێكی برای ئازیزم كاك جه‌لالی سام ئاغا هه‌یه بۆم " ئه‌بێت خۆت له ئافره‌ت و پاره بپارێزیت تا سه‌ركه‌وتنت مسۆگه‌ر بێت"..
كورد ته‌نها پێویستی به‌وه‌یه فه‌رهه‌نگی بۆ دروست بكه‌یت. تا فه‌رهه‌نگی نه‌بێت یانی (سه‌ر) ی پێوه نییه.یانی هێزو سه‌رچاوه‌ی مرۆیی (قوه او موارد بشری) نییه .یانی پێش ئه‌وه‌ی خانوو شووققه‌و سه‌یاره‌كه یه‌كلایی بكه‌یته‌وه‌و،له‌جاده‌ی پۆزه‌كه باڵ بابدهی.ئه‌بێت ئه‌وه‌نده خۆت به‌هێز كردبێت شنه‌با یان (قه‌یران) ێك له‌ناكاو نهتخا .له‌ئێستا زووتر نییه ده‌ست پێبكه ..نه‌كه‌ی پله‌ی وه‌زیرو په‌رله‌مانتار له‌خۆت به موهیمتر بزانی و به هه‌ده‌فی بگریت..به‌ڵێنم پێبده: خه‌به‌ره‌كانی ته‌له‌فزیۆن و سایته‌كان هیچوپوچترین ئامراز بێت له‌لات .
شتێكی ترت پێ‌بڵێم..بزانه تۆ ئه‌توانی به‌قه‌د (1) ده‌وڵه‌ت رۆڵ ببینی و خزمه‌تی دوارۆژی نه‌ته‌وه‌كه‌ت بكه‌ی.. (تێكه‌ل به‌وانه نه‌بی دین و نه‌ته‌وه بۆ فریودان به‌كاردێنن)..بزانه ئیمرۆ رۆژی تاكه‌كه‌س و به‌كارخستنی ووزه‌ی خۆیه‌تی.. ده‌بڕۆ ده‌ی ..تێگه‌یشتی .بڕۆ ...ب .