چوار وه‌رزی

سه‌عی سه‌قزی

 

چوار وه‌رزی

له‌ به‌هارا سه‌روی سه‌روم

له‌ هاوینا تاوی تاو

له‌ پایزا ره‌نگی ره‌نگان

له‌ زستانا سه‌رماوسۆڵی ته‌مه‌نبه‌ندان

**

 

پایز

 

پایز، ساردی

وه‌ک هه‌ناسه‌م

هه‌ناسه‌ی ده‌روون تاسه‌م

بێده‌نگی،

بێره‌نگی

وه‌ک هه‌ژاران

هه‌ژرانی به‌ر دیواران

رۆژت کورته‌ وه‌ک شادی من

شه‌وت درێژ وه‌ک ره‌نجی من

ده‌پێم بڵێ، چلۆنه‌ ماوی

له‌ خه‌ما نه‌ فه‌وتاوی؟!

پایز،

پایز،

پایز!